نێچیرڤان بارزانی: تا عه‌قڵییه‌تی فاشیستی بمێنێت، دوور مه‌بینن که سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال تازه ببێته‌وه
سەرۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا گوتی: \"تابووتی ئه‌م چه‌ند شه‌هیده‌ی من له به‌رده‌میاندا وه‌ستاوم سیمبولی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. ئه‌مڕۆ به ناوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێیان ده‌لێین، ئازادی و ده‌سکه‌وت و پێشکه‌وتنه‌کانی ئێستای کوردستان به‌رهه‌می خوێنی ئێوه‌یه. به‌رهه‌می ره‌نج و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه قارهمانهکانیهتی. به داخه‌وه حکوومه‌ته‌کانی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه، له ماته‌مین و ناخۆشی و کاره‌سات به‌لاوه، هیچی دیکه‌یان به گه‌لی کوردستان ره‌وا نه‌دیوه. ئه‌مڕۆ جارێکی دیه‌که به‌شێکی دیکه‌ی دڵ و جه‌رگ و مێژووی مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له خاکی پیرۆزی خۆماندا ده‌نێژینه‌وه. هیوادارین نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌کانی داهاتوو، چاویان به‌مجۆره مه‌رگه‌ساته نه‌که‌وێته‌وه. ئێمه له نهتهوەکهمان به گشتی و له بنهماڵهکانیشماندا به تایبه‌تی هه‌ریه‌که‌مان به‌شی خۆمان له ئه‌نفال و ویرانکاری و کۆمه‌ڵکوژیی رژێمه‌کانی پێشووی عێراقمان بینیوه. ئازارێکی زۆر گه‌وره‌یه که ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌نێژینه‌وه. هه‌شت شاڵاوه‌که‌ی ئه‌نفال له شه‌ش ناوچه‌ی کوردستاندا 182هه‌زار که‌سی لێ ون کردین که ئێستا ناوه‌ناوه له بیابانه‌کاندا ده‌یاندۆزینه‌وه. هیوادارین بازنه‌ی ئه‌م مه‌ینه‌تانه بشكێت و نه‌ته‌وه‌که‌مان به یه‌کجاری رزگار ببێ و په‌یامی مرۆڤانه و ئازادیخوازانه‌ی گشت شۆڕشه‌کانی کوردستان بێته دی. ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ گه‌له‌که‌مان هه‌ڵکه‌وتووه. مه‌رجی سه‌رکه‌وتنمان یه‌کڕیزیی لایه‌نه سیاسیه‌کان و گه‌لی کوره.\""
نێچرڤان بارزانی، له به‌شیکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا، گوتی: \""وانه‌کانی ئه‌م تاوانه پێمان ده‌لێن نابێ ده‌ستبه‌رداری مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بین. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین تاوانی ئه‌نفال له جیهاندا بناسێنین. له رووی یاساییشه‌وه به جینۆساید بیانناسێنین له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. له‌مباره‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌رکی خۆی به گرنگییه‌وه له‌و کاره ده‌ڕوانێت. هه‌رلێره‌وه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که ده‌بێ حکومه‌تی عێراق ئه‌رکی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ له جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی دادگای تاوانه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان و ئه‌نفال و جینۆساید و کیمیاباران له هه‌رێمی کوردستاندا. ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفال به سزا گه‌یشتنوون به‌شێکی تاوانباران، به‌ڵام تاوانباری ئه‌ساسی که هێشتا ماوه، عه‌قڵییه‌تی فاشیستی و کۆمه‌ڵکوژییه. عه‌قڵیه‌تی دوژمنکارییه به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد و مافه ره‌واکانی. عه‌قڵیه‌تی پاراستنی میراتی سیاسه‌تی ته‌عریب و پاکتاوی نه‌ژادییه. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته که ناوه‌به‌ناوه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، مه‌ترسییه‌کی سه‌ره‌کییه له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووی عێراقدا. گرنگ نییه ئه‌م حوکمڕانه له ده‌سته‌ڵاتی دیکه حوکمی که‌متر یان ده‌سته‌ڵاتی که‌متر بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه عه‌قڵییه‌ته‌که که حوکم به‌ڕێوه ده‌با. که‌واته تا ئه‌و کاته‌ی که‌سانێک په‌یدا ببن مافی کورد و خه‌ڵکی دیکه ئینکار بکه‌ن و شوێنه‌واری رژێمی پێشوو بپارێزن، ئه‌وا دوور مه‌بینن که سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال تازه ببێته‌وه.\""
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاته سه‌ر باروخۆخی ئێستای عێراق و به‌م جۆره درێژه به قسه‌کانی دا: \""هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ئه‌مڕۆ له عێراقدا به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێنه‌واری ته‌عریب و ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی نه‌سڕێته‌وه، به‌ڵکو وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. ئه‌ویش له‌وه‌ڕا دیاره که نایانه‌وێ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بکرێت و ده‌ست له میراتی ره‌شی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی بدرێت. به مانایه‌کی دیکه به داخه‌وه تا ئێستا پشتگیریی ئه‌م سیاسته نه‌فره‌تییه ده‌که‌ن که پێشتر هه‌بووه. ئه‌وه‌ی ئێستا له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و که‌رکووک هه‌ندێ جێیتر رووده‌دات، درێژه‌پێدانه به هه‌مان سیاسەت. هه‌رچه‌نده ره‌نگ و شێوه‌ی سیاسه‌ته‌که گۆڕاوه، به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌که‌ی هه‌ر یه‌که. که‌واته ده‌بێ هۆشیار بین که کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال به شێوه‌یه‌کی دیکه له کوردستاندا دووباره نه‌بێته‌وه. ده‌بێ بزانین جیا له فڕۆکه و چه‌کی ئه‌تۆمی شتیکه‌ش بۆ ئه‌نفالی گه‌لی کوردستان هه‌یه و ئه‌م مه‌ترسییه نه‌ک ته‌نیا له‌سه‌ر گه‌لی کوردستانه، به‌ڵکو پێکهاته‌کانی تری عێراقیش له ئاینده‌دا ده‌که‌ونه به‌رهه‌ڕه‌شه.\""
نێچرڤان بارزانی له کۆتاییی گوتاره‌که‌دا، داخواز و ئامانجه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه له چه‌ند خاڵکیدا چڕ کرده‌وه:
\""- ده‌مانه‌وێ سیسته‌می دیموکراتی عێراق به دروستی له سه‌ر عه‌داله‌ت و ته‌وافوق و رێزگرتن له گشت پێکهاته‌کانی دابمه‌زرێت. مێژوو به گشتی و مێژووی عێراقیش به تایبه‌تی پێمان ده‌ڵێ زوڵمکردن له به‌شێکی گه‌لی عێراق سه‌رئه‌نجام هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق ده‌گرێته‌وه. که‌واته خه‌ڵکی کوردستان عێراق به دیموکراتخواز و مافپهروهرهکانیانهوه ده‌بێ یه‌کده‌نگ بن له پێناو رێگرتن له هه‌ر عه‌قڵییه‌تێکی دیکتاتۆڕی و ته‌کڕه‌وی.
- رێزلێنان له گیانی ته‌وافوق که بناغه‌ی سه‌ره‌کیی ده‌ستووری عێراقه. چه‌سپاندنی فیدڕاڵی و به‌دیهێنانی داوای ئه‌و پارێزگایانه‌ی که فیدڕاڵیان ده‌وێ.
- پاراستنی گشت مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی ته‌عریب و ئه‌نفال و کیمیابارانکردن.
- هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌رحه‌قی کورد له گشت جیهاندا.
- تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران بخرێنه ناو وانه‌کانی پڕۆگرامه‌کانی خۆێندن له گه‌شت قوتابخانه‌کانی عێراقدا.
- قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی گه‌لی کورد و قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران له هه‌موو روویه‌که‌وه.
- بایه‌خی جیددی به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق له هه‌موو روویه‌که‌وه له مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێبوون و کاره‌با و ئاوی پاکی خواردنه‌وه و رێگا‌و بان و شتی تر. ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، به ئاسووده‌ییی و ئارامی بژیت و هه‌لومه‌رجی ژیانێکی دیموکراسیانه‌ی کامه‌ران و مرۆڤیانه‌ی شایسته‌ی بۆ دابین بکرێت.\"""
