ئەمڕۆ روفاتی ٧٣٠ ئەنفالکراو هێنرانەوە

ئەمڕۆ روفاتی ٧٣٠ ئەنفالکراو هێنرانەوە
ئەمرۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان روفاتی ٧٣٣ ئەنفالکراوی سەنگاو و قەرەهەنجیر هێنرانەوە و بە خاک دەسپیێردرێت.

ئەمڕۆ و لە سلێمانی لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبەوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ عەلی و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق و ژمارەی لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و نوێنەری کۆنسووڵی وڵاتان و روفاتی ئەو ئەنفالکراوانە بە خاک دەسپێردرێت.

وەزیری شەهید و ئەنفالکراوان، ئارام ئەحمەد، لە لێدوانێیکیدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر ایگەیاند: \"ژمارەی ئەنفالکراوان لە و ژمارەیە کە دەگوترێ ١٨٢ هەزارە زیاترە و دەگاتە ١٩٠ هەزار و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ هێنانەوەی روفاتی هەموو ئەنفالکراوان."
Top