كورد داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ته‌عریب له‌كه‌ركوك ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه كاكه ره‌ش سدیق ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رايگه‌یاند: وه‌ك كورد داواكارین بڕیاره‌كانی ته‌عریب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقیش جێبه‌جێبكرێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌عریب له كه‌ركوك ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك رايگه‌یاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ته‌عریب به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌ركی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقه كاری جددی بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ته‌عریب، هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش كۆسپ بخاته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه، ئه‌وا جێی خۆیه‌تی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه روبه‌ڕووی رێوشوێنی یاسایی بكرێته‌وه.
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و گشتاندنی ئه‌و بڕیاره بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیش له پارێزگای كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به ههڵًوهشاندنهوهی بڕیاره‌كانی ته‌عریب له كه‌ركوك، به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی وه‌زاره‌تی دادی عیراق بۆ ئه‌و بڕیاره كۆسپی له پێش هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مولًَكدارێتی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نداره ره‌سه‌نه‌كانی له كه‌ركوك دروستكردووه.
-PUKmedia
