سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ هه‌ڵوێسته هاوكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیراق و ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد له ڕووی سه‌قامگیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و رایگه‌یاند كه له ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی باشتر بهاوێژێ و ئه‌مرۆ هه‌ست به گۆراِنكارییه‌كی گه‌وره ده‌كات له گشت بواره‌كاندا و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی ئێمه‌یه سه‌ركه‌وتنی رۆحیه‌تی مرۆیی كورده له‌و هه‌رێمه كه وای كردووه سه‌نگێكی تایبه‌تی له ناو عیراقدا هه‌بێ و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش هه‌ست به‌و راستیه ده‌كه‌ن و كه‌سیش له توانایدا نییه وێنه‌ی هه‌رێم ناشیرین بكات ، بۆیه بونی كوردستانێكی وا جێی سه‌رنجی هه‌موو وڵاتانه كه ئه‌مه‌یش باشترین زه‌مانه‌ته بۆ زیاتر بایه‌خدان به‌و هه‌رێمه.
سه‌رۆك بارزانی ستایشی رۆڵی باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه تاوتوێكرد و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر بژارده‌یه‌كی گه‌لی عیراقه كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان بێت.
