تیمێکى پسپۆرانى UN هه‌ڵسه‌نگاندنێکى گشتگیر بۆ ژێرخانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام ده‌دات
له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆیه‌کى چڕ له‌سه‌ر ره‌وشی ژێرخانى هه‌رێمى کوردستان کرا و چۆنیه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانکردنى بۆشایى و به‌ره‌نگارییه‌کان و دیاریکردنى باشترین رێگه‌چاره بۆ بونیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێم. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م تیمه‌ى که له ژماره‌یه‌ک پسپۆر له بوارى جۆراوجۆردا ئێستا له هه‌رێمى کوردستانن و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى گشتگیر ئه‌نجامده‌ده‌ن که سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان بگرێته‌وه وه‌ک ته‌ندروستى، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، کاره‌با و ووزه، کشتوکالڕ و ئاودێرى، نیشته‌جێبوون و رێگاوبان، په‌روه‌رده، خوێندنى باڵا و چه‌ند بوارى تر.
وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌و راستیه‌دا که سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى کارێکى زۆر له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه له ساڵانى رابردوودا بۆ باشترکردنى ژێرخانى هه‌رێم که ده‌ره‌نجامی به‌رچاوى هه‌یه، به‌لام تا ئێستاش بۆشایى وکهموکوڕیهکى زۆر هه‌یه که ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت و له ئه‌نجامدا باشترین خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش به هاووڵاتیانى هه‌رێم بکرێت.
