به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسان کۆنفڕانسی دیاریکردنی "رۆژی پێشمه‌رگه" ده‌ست به‌کار بوو
سه‌ره‌تا پرۆگرامی کاری کۆنفرانس له لایه‌ن هه‌ڵگورد حیکه‌مه‌ت مه‌لا عه‌لی، پێشکه‌ش کراو و دواتر جهعفهرشێخمستهفا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌خه‌بات و تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، باسی له پێویست بوونی رۆژێکی دیاریکراو وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه کرد.
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ست به‌کار بوونی کۆنفرانسه‌که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له وتارێکی کورت‌دا وێڕای ئاماژه به گه‌وره‌یی و پێشمه‌رگه و شوباهندنی به هێمای خه‌بات و قوربانیدان و خۆڕاگری و باوه‌ڕمه‌ندی، ئاماژه‌ی به حه‌ماسه و له‌خۆ بوردوویی پێشمه‌رگه کرد.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی: پێشمه‌رگه له چه‌ند په‌یڤێکدا پێناسه ناکرێت و خزمه‌تی که‌سوکاری پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی کوردستانی به ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زانی.
مه‌سعوود بارزانی، ئاماژه‌ی به رۆڵی ژنان له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا کرد و گوتی: له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌رکی ژنان زۆر له هی پیاوان قورس‌تر بووه و له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا گوتی: پێویسته دوور له ئینتمای حزبایه‌تی رۆژێک وه‌ک رۆژی پێشـه‌رگه دیاری بکرێت که هه‌موو لایه پێی رازی بن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆتایی گوته‌کانیدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای عێراق کرد وگوتی: له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لالدا به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دابێت، له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام داین.
دوای وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری رۆشنبیری به نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و دیاریکردنی ئه‌م رۆژه‌ی به پێویست زانی.
