هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی دامه‌زراندنی په‌یمانگای باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایشدایه
وتیشی : په‌یمانگای باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایش په‌یمانگایه‌كی باڵایه و دامه‌زراندنی ئه‌م په‌یمانگایه‌ش رۆڵی تایبه‌تی خۆی ده‌بینێت و ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره كهپهیمانگایهكی له‌م شێوه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌و ماوه‌ی خوێندنیش له‌په‌یمانگاكه 1 ساڵ ده‌بێت و به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت به‌م بواره خوێندكاران له‌م په‌یمانگایه وه‌رده‌گیرێن .
راشیگه‌یاند : گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌م په‌یمانگایه له‌وه‌دایه كهئهفسهرانی هێزه‌كانی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه ده‌توانن له‌م په‌یمانگایه بخوێنن و په‌ره به‌توانا سه‌ربازی و زانستیه‌كانی خۆیان بده‌ن ، به‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌داهاتوو زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمییانه په‌ره به‌كاره‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بدرێت و به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ش وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه ده‌بێت و ده‌سته‌یه‌ك بۆ په‌یمانگاكه داده‌مه‌زرێت و هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی ناوخۆش كه‌بیه‌وێت له‌م په‌یمانگایه بخوێنێت ئه‌وا مۆڵه‌تی خوێندنی به‌مووچه‌ی ته‌واوه‌وه پی ده‌درێت .
