سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی 13 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پیرۆز دەكات
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر‌و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
سڵاو و رێز
یادی سێزده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان له ئێوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانتان پیرۆز ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و یاده ببێته هانده‌رێكی تر كه زیاتر خزمه‌تی لاوان و په‌روه‌رده‌كردنی توانایان بكه‌ن له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری رۆڵی به‌رچاوی خۆیان ببینن و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه بایه‌خ به‌و توێژه بدات و ئه‌م بایه‌خدانه‌ش بكاته یه‌ك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژه به‌شداری كاریگه‌ری هه‌بێ له بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا ، جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/5/2012
