دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵام قسه‌كانی مالكی ده‌داته‌وه
له سه‌ره‌تادا دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: بەڕێز نووری مالكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لەسەرەتای دیدارەكەیدا لە گەڵ كەناڵی (ئێن. ئار. تی) رۆژی 13/5/2012 دەڵێ:(.. نا بۆ ئەوانەی، چ لە كوردستان و بەسرە، یان لە كەربەلا و هەر شوێنێكی دی لە عێراق زێدەڕۆیی بەسەر دەوڵەت و دەستوور و بەرژەوەندیی گەلەوە دەكەن...)، ئێمەش بەر لەوەی لە هەمان تەوەرەوە دەست پێبكەین كە پابەندنەبوونە بە دەستوور، لە بڕوانەبوونی جەنابی مالكی بە دەستوورەوە دەست پێ دەكەین و پێمانوایە بڕوانەبوون بە دەستوور و یاسا و رێككەوتنەكان لەلایەن بەڕێزیانەوە هۆكاری دروستبوونی قەیرانی ئەمڕۆی سیاسییە لە عێراقدا.
له وه‌ڵامی مالكی سه‌باره‌ت به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: نوری مالكی له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا كه له رۆژی (12/12/2010) له دانیشتنی راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكوومه‌تدا خوێندیه‌وه; ده‌ڵێ: (پاراستنی ده‌ستووری عێراق و پابه‌ند بوون به هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی په‌سه‌ندی كردووه، به‌دواداچوونی كاری ئه‌و لیژنانه‌ی به‌پێی ده‌ستوور پێكهێنران و به تایبه‌تی ماده‌ی 140، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌وه پابه‌ند بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و به‌رنامه‌كه بنه‌مای هاوبه‌شن بۆ گشت هێز و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی).
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ك هه‌ر پابه‌ند نه‌بووه به ده‌ستوور، به‌ڵكو لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی جه‌نابیان ئه‌و راستیه پیشانده‌ده‌ن كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بڕوای به‌ده‌ستوور نه‌بووه، هاوكات ئیددیعای ئه‌وه‌ش ده‌كات گوایه ئه‌و بڕوای پێیه‌تی كه‌چی خه‌ڵكی دی بروای پێ نییه، بهلگهشمان بۆ ئه‌م راستیه قسه‌ی خۆیه‌تی: مالكی له دیداره‌كه‌یدا له 13/5/2012 له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌ڵێ (ئه‌م ماده‌یه (واته ماده‌ی 140) یان ئه‌وه‌ته كه‌سێك نووسیویه‌تی كه نه‌زان بووه یان به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ماده‌یه‌ی داناوه كه هیچ كه‌ڵكێكی لێ به‌دی ناكرێ وه‌ك ئامرازێك بۆ چاره‌سه‌ركردن ...).
له مانگی ئابی 2011، مالكی له به‌رامبه‌ر كۆنگره‌ی (خاوهنتوانانكان و ده‌سته‌بژێری رۆشنبیر)دا گووتی: (كاتێك ده‌ستوورمان نووسی ئه‌وه‌مان له ناو ده‌ستووردا جێگیركرد كه خۆمان ده‌مانویست، به‌ڵام دواجار بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئێمه لوغممان له ناو ده‌ستووردا داناوه نه‌ك ماف، هه‌ر ئه‌و لوغمانهن رۆژ به‌رۆژ ده‌ته‌قنه‌وه ...)
له 29/10/2011 دا مالكی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ده‌ڵێ: (حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ فیدرالیزم دایه، به‌ڵام كارێكی له‌مشێوه‌یه پارچهبوونێكی نا ده‌ستووریانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه مافی خۆمانه رووبه‌رووی بوه‌ستینه‌وه، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تایه‌كن بۆ جیابوونه‌وه ...).
له وه‌ڵامی قسه‌كانی مالكی سه‌باره‌ت به پرسی خه‌رجییه‌كان (مووچه، پڕچه‌ككردن و پێداویستی)ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: له ساڵی 2007ـه‌وه، به‌ڕێز نوری مالكی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ئێمزا له‌سه‌ر یاسای بودجه ده‌كات و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش په‌سند ده‌كرێت، تازه به تازه مالكی دێت و ده‌ڵێ دانانی ئه‌و بڕگه‌یه له نێو یاسای بودجه نا ده‌ستوورییه !!، ئه‌گه‌ر نا ده‌ستوورییه; هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وها زه‌قی نا ده‌ستووری چۆن ئه‌وه شه‌ش ساڵه به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟!.
هه‌ر له وهڵامدانهوهكهدا هاتووه ;نوری مالكی پابه‌ندی مادده 9ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی نه‌بووه كه به‌پیی ئه‌م مادده‌یه هێزه چه‌كداریی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا پێكده‌هێنرێن، به‌ڵام پشكی كورد له‌م پێكهاته‌یه‌دا كه له 2007 دا 7% بوو، ئێستا بۆ كه‌متر له 4% نزمبۆته‌وه، له كاتێكدا پێویسته رێژه‌كه بۆ 17% تا 20% بێت.
-PNA
