هه‌فته‌ی داهاتوو به به‌شداری 140 كۆمپانیا سێیه‌م پێشانگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی له‌شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌هوتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر بهرِێوهچوو، رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی رۆژانی 29 تا 31 ی ئه‌م مانگه له‌پێشانگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سێیه‌م پێشانگه و كۆنگره‌ی چاودێری ته‌ندروستی عێراق له‌شاری هه‌ولێر بهرِێوهدهچێ كه ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێ.
روونی كرده‌وه \"140 كۆمپانیا له 16 وڵات كه بریتین له وڵاتی ئه‌مریكا، میرنشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، سلۆڤاكیا، سووریا، پاكستان، لبنان، ئووردن، ئێران، تووركیا، فرِنسا، میسر، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و هیند به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 40% ژماره‌ی كۆمپانیاكان زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه له‌ساڵانی رابردوودا پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
لای خۆیه‌وه جه‌میل عه‌لی بهرِێوهبهری گشتی چاودێری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌مان كۆنگره‌دا گوتی، كردنه‌وه‌ی پێشانگه و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی، ئێمه داوا له‌كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پێشانگه و كۆنگره‌كه ده‌كه‌ین بۆ كاركردن روو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌هێنانی ئامێر و ته‌نكنه‌لۆژیای پزیشكی سه‌رده‌م."
