ئاسایش و به‌رگری: به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه هێزێکی سه‌ربازییه
شوان ته‌ها، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت: \"ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێ وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرێک به‌رێت و له کاتێکدا هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌ک ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌یه‌کی دیکه دروست بکات. ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ که‌رکووکیش یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌یه. ده‌وڵه‌تی یاسا، هیچ نییه‌تێکی بۆ باشترکردنی دۆخی سیاسی نییه\"".
ئه‌م په‌رله‌مانته‌ره کورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات، له ڕێگه‌ی تۆمه‌تبارکردنی که‌سانی دیکه و دروستکردنی کێشه له نێوان شیعه و کورددا له ناوچه دابڕاوه‌کاندا ئاڵۆزییه‌کانی زیاتر کردووه.
شوان ته‌ها، گوتی: له کاتێکدا هه‌موو ده‌زانن کورد له که‌رکووک دژی حکوومه‌تی سیسته‌می پێشوو شه‌ڕیان کردووه و میلیشیا نین، له‌م ماوانه‌ی دواییدا ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به ناردنی هێزه‌ی سه‌ربازی هه‌وڵی داوه ئاژاوه له که‌رکووک بنێته‌وه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه: به گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق پێشمه‌رگه هێزێکی سه‌ربازییه و وه‌زاره‌تێکی به ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌من و ئاساییشی بۆ خه‌ڵک دابین کردووه و یه‌کێ به هێزترین ئه‌و هێزانه‌یه که به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه."
