بڕیارە ئەمرۆ وەزارەتی دارای یەكبگرێتەوە
بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی راگه‌یاندووه كه رێوڕه‌سمه‌كه له شاری هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه‌ی تایبه‌ت بهیهكگرتنهوهكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه پێك دێت له وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌ت و چوار راوێژكار‌و 10 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و بۆ له‌مه‌ودواش یه‌ك رێنمایی دارایی جێبه‌جێده‌كرێت.
