ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و د. بەرهەم ساڵح بە مەبەستی تاووتوێكردنی قۆناغی دوای تەواو بوونی ئەو مۆڵەتە 15 رۆژییەی كە بە هاوپەیمانی نیشتیمانیی درابوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق، دەچنە شاری نەجەفو لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو ژمارەیەك لە سەركردە باڵاكانی دیكەی عیراق كۆدەبنەوە.
ئەو كۆبوونەوەیە كە بڕیارە لە ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوەبچێت، تەواوكەری كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكەی مانگی رابردووی شاری هەولێرە.
-خەندان