له‌ سه‌ر بانگهێشتى تورکیا شاندێکى باڵای حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات

له‌ سه‌ر بانگهێشتى تورکیا شاندێکى باڵای حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات
له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى تورکیاو گۆڕانکایه‌کانى ناوچه‌که‌، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیى شاندێک له‌ سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حکومه‌تى تورکیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.
له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌یه‌دا سه‌رۆکى حکومه‌ت چاوى به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى کۆمارى تورکیا ده‌که‌وێت، به‌ ئامانجى به‌هێزترکردنى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسى و ئابوورى و ڕۆشنبیرى و بازرگانى و په‌روه‌رده‌ییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا.



هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا شاندى حکومه‌تى هه‌رێم کفتوگۆ ده‌رباره‌ى پێشهات و گۆڕانکایه‌کانى ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌که‌ن و له‌وباره‌یه‌ بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.



شاندى حکومه‌تى هه‌رێم که‌ یاوه‌ریى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ده‌که‌ن پێكهاتوون له سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان‌فوئاد حوسێن، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌کان ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى سینان چه‌له‌بى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم خه‌سره‌و گوڵ محه‌مد و ژماره‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکارانى حکوومه‌ت.
Top