به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی کاراوباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان به‌بۆنه‌ی رۆژی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان له عیراقدا
له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌ئاست گه‌وڕه‌یی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵکان له هه‌موو عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان داده‌نوێنین و سوربوونی خۆشمان بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی سه‌رجه‌م قوربانیان دوپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا نزیکه‌ی 50 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له عیراقدا دۆزراوه‌ته‌وه که زۆربه‌یان قوربانیانی ئه‌نفال کراوی کوردی تێدا بووه و گه‌ران و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان له عیراقی‌دا پرۆسه‌یه‌که چه‌ندان به‌ربه‌ست و گرفی له‌به‌رده‌مدایه ،هه‌ر له به‌ربه‌ستی ئه‌منی و دوره ده‌ستی، ئه‌و گۆره به‌کۆمه‌لانه که زۆربه‌یان که‌وتوونه‌ته قولایی بیابانه‌کانی باشوری رۆژئاوای عیراق، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌ربه‌ستی یاسایی گرفتێکی تره که روو به‌رووی هه‌ڵدانه‌وه و هێنانه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال کراوی ده‌بێته‌وه هه‌ر بۆیه له‌م رۆژه‌دا ته‌ئکید له پێویستی هه‌موار کردنی یاسای ژماره 5 ساڵی 2006 یاسی پاراستن ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری هه‌وکاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان ، ئێمه پێمان وایه که ئه‌م پرۆسه‌یه سسته و پێویستی به خیرا کردن هه‌یه هه‌ر بۆیه له ئێستادا وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال کراوان دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقالی دروست کردنی تیمی نیشتمانی تایبه‌ته به گۆره به‌کۆمه‌له‌کانه و ئه‌م تیمانه به هاوکاری تیمه‌کانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی و رێکخراوی ICMP مه‌شقیان پێ ده‌کرێت و ئاماده ده‌کرێت تاکو به‌شدار بن له هه‌ڵدانه‌وه و هێنانه‌وه‌ی روفاته‌کانی قوربانیانی ئه‌و گۆره به‌کۆمه‌ڵانه ، سوربوونی خۆمان بۆ هه‌رچی خیراتری هێنانه‌وه‌ی قوڕبانی گه‌له‌که‌مان له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا.
ئه‌وه‌ش دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌که یه‌کێ له ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تمان هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی قوربانیانه‌ی ئه‌نفال و شاد کردنه‌وه‌یانه به خاکی پیرۆزی ئه‌و کوردستانه‌ی که به زیندووی لێ دابراون و هه‌موو توانای مرۆیی و مادی هه‌یه ده‌یخه‌ینه خزمه‌ت ئه‌م پرسه.
لێره‌دا و له‌م بۆنه‌یه‌دا ناکرێ رۆڵی هاوکاری و یارمه‌تی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق و تیمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌و وه‌زاره‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق وهه‌ردوو په‌یمانگای پزیشکی دادوه‌ری له به‌غدا و هه‌ولێر که تیمه‌کانیان بێ وچان کاریان کردوه بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ئێسک پروسکی قوربانیان و وه‌رگرتنی سامپلی لێیان تاکو له داهاتوودا له‌گه‌ڵ خوێنی خانه‌واده‌ی قوربانیان هاوتا بکرێت نادیده بگرین و سوپاسیان نه‌که‌ین.
هه‌روه‌ک سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تمان ده‌که‌ین که شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ک بۆ سه‌رخستنی هه‌لێدانه‌وه و هێنانه‌وه‌ی روفاتی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان له پێشیانه‌وه لێپرسراوی دۆسێی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
با له یادی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵکان شه‌هیدانمان بکه‌ینه‌وه سومبیلی ته‌بای و یه‌ک ریزی گه‌له‌که‌مان و درود بۆ گیانی پاکی قوربانیان بنێرین .
