له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم باره‌گای ئاسایش و هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی لێیه
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی ناخۆییهو تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان وتی: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستور له مادده‌ی 121 كه هه‌مومان ده‌نگمان بۆ داوه، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان یان هه‌رێمی تر ئه‌گه‌ر له عیراق دروستبێت مافی هه‌یه چه‌ند جۆره هێزێكی هه‌بێت، له‌وانه پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێم، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش له‌كۆتاییدا به‌شێكن له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، چونكه ئه‌ركی ئه‌و هێزانه پاراستنی خاك و سنوری هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌ویش به‌شێكه له‌خاكی عیراق، واتا ئه‌ركی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای عیراق ئه‌ركی سیادی جێبه‌جێ ده‌كا، له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كه‌ین چۆن سوپای عیراق به‌شێكی بودجه‌ی سیادی تایبه‌تی هه‌یه، مافی خۆمانه داوا بكه‌ین كه بودجه‌ی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی سیادی بدرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بودجه‌ی پێشمه‌رگه رونیشیكرده‌وه: به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌ی عیراق، له‌ساڵی2007– 2012، بڕگه‌یه‌كی یاسایی تێدایه‌و تێیدا هاتووه كه ده‌بێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن بكات بودجه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری نیشتمانی عیراقی دیاری بكرێ كه له خۆی له موچه‌و پێداویستی و چه‌كداركردن ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕگه یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه زیاتر له 36 ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق خه‌رجكراوه، به‌ڵام هیچی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌دراوه.
هه‌رله‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا جه‌بار یاوه‌ر له‌ڕێگای خستنه‌ڕووی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عیراق و بودجه‌كه‌ی له سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵًهو رایگه‌یاند: له‌نامه‌یه‌كیدا نوری مالكی بۆ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له ساڵی 2010 نێردراوه، تێیدا هاتووه هه‌موو هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم به‌شێكن له سیستمی به‌رگری نیشتمانی عیراقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ له‌ونامه‌یه‌دا پشتوانی خۆی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا دووپاتده‌كاته‌وه له چه‌كدار كردن و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌هه‌مانشێوه له‌نامه‌یه‌كی تر بۆ وزیری به‌رگری عیراق داوا ده‌كات پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری بكرێت.
دواتر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه دابڕاوه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كراوه ، هێزه‌كانی هه‌ردوولا واتا سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی له‌و ناوچانه ده‌بن تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد له هه‌بوونی چه‌ك و وتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه‌و خودی نوری مالكی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، پێویسته هێزی پێشمه‌رگه هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌بێت كه لیوایه‌كی سوپای عیراقی فیدراڵ هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌یه رێككه‌وتن بۆ كڕینی چه‌ك به ئاگاداری حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵ نه بۆند بۆ كرینی چه‌ك بۆ هه‌رێم ده‌كات، نه رێگا ده‌دات هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆندی كڕینی چه‌ك بكات، له‌كاتێكدا ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه كه به‌شێكین له سیستمی به‌رگری عیراق پێویستمان به‌چه‌ك هه‌یه بۆ پاراستنی خاكی هه‌رێم كه به‌شێكه له خاكی عیراق .
لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له نه‌بوونی هیچ هێزێكی عیراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: له‌كاتی ئێستا سێ لیوای پاسه‌وانی سنور سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵ له‌هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌و ژماره‌یان ده‌گاته 15 هه‌زار پۆلیس، ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و هێزانه ئهمرو موچه‌و ئیداره‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدایه، هه‌روه‌ها هه‌رچی پۆلیسی گومرك و پاسپۆرت و نشینگه‌و ره‌گه‌زنامه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقن، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم باره‌گایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری فیدراڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت هه‌موو كۆبكه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كداری سه‌ر به داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه‌و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ست له‌كاروباریان وه‌ربدات.
سه‌باره‌ت به‌بوونی دوو فڕگه سه‌ربازیه‌كه‌ی فیدراڵ كهبریاڕ بوو له هه‌رێم دابمه‌زرێت ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی: بۆ زیادكردنی رێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عیراقی كه ته‌نها 7% بووین، له‌ساڵی 2007ه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵه‌و دراوه بۆ دامه‌زراندنی دوو قرفهی سه‌بازی عیراقی له هه‌رێم و له‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و دوو فیرقه‌یه دانه‌مه‌زراوه، له‌كاتێكدا ئێمه له‌ساڵی 2011 جارێكی تر نوسراومان بۆ به‌غدا كرده‌وه‌و داوای دامه‌زراندنی ئه‌و دوو فیرقهیهمان كردووه.
سه‌باره‌ت به هێنانی زیندانیانی ناوچه‌كانی عیراق بۆ به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم وتی: هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له زیندانیه‌كانی هه‌رێم به‌ند نه‌كراوه‌و ئه‌و قسانه دورن له راستیشهوه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵ خۆی دوو به‌ندیخانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و له‌ناوچه‌كانی دوكان و چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌وان كه‌سێك به هه‌تاهه‌تایی یان به له‌سێدره‌دان حكوم ده‌ده‌ن و له ترسی هه‌ڵاتن له‌و دوو به‌ندیخانه‌یه به‌ندی ده‌كه‌ن، ئێمه لێره پارێزگاری له‌و زیندانیانه ده‌كه‌ین، واتا ئێمه ئه‌و كه‌سانه زیندانی ناكه‌ین، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به گرتن و لێكوڵینهوهو دادگایی كردنی ئه‌وانه نیه .
له‌كۆتایشدا جه‌بار یاوه‌ری ئاماژه‌ی به چه‌ند پێشێلكاریه‌كی ده‌ستوری كرد‌و رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ساڵی 1992 وه یاسای هه‌یه‌و له‌ساڵی 2007 هه‌مواری كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاكو ئیَستا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق و ده‌زگای دژه تیرۆر یاسایی نین، به‌ڵكو به یاسای پێش 2003 كار ده‌كه‌ن ، ئه‌مانه هیچ له‌گه‌ڵ ده‌ستور ناگونجێن .
-pukmedia
