پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌رستارانه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌رستارانه‌وه، به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به گه‌رمی پیرۆزبایی له په‌رستارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ئه‌رك و ماندوبوونی رۆژانه‌ی په‌رستاران له خزمه‌تكردنی نه‌خۆش و بایه‌خدان به نه‌خۆش له‌نێو نه‌خۆشه‌كانی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنین.
ئه‌ركی په‌رستاران ئه‌ركێكی قورسه و رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌و نه‌خۆشییانه هه‌یه، به‌ڵام بێ گوێدانه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، په‌رستارانی كوردستان ئه‌ركی خۆیان دڵسۆزانه راده‌په‌ڕێنن و به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردن، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازییه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ربۆیه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم له سیسته‌می نوێی ته‌ندروستیدا ره‌چاوی پێگه‌و ئه‌ركی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كات و به‌پێی تواناكانی خۆیی و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌رچییه‌كی پێ بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م توێژه گرنگه درێغی ناكات و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
