مه‌سروور بارزانى پێشوازیى له‌ شاندى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى كرد

مه‌سروور بارزانى پێشوازیى له‌ شاندى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى كرد

له‌ میانه‌ى سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرِۆ شاندى بالاَى رِه‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریرى ئه‌میندارى گشتى رِه‌وتى موسته‌قبه‌ل و ئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى رِه‌وته‌كه‌، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌ . له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ شاندى رِه‌وتى موسته‌قبه‌ل وێرِاى ده‌ربرِینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م دیداره‌ و سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان سوپاسگوزارى خۆیان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ رِه‌خساندنى كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیر و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توانراوه‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان لوبنان و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو ئاسته‌ سیاسى و ئابورى و كه‌لتورییه‌كان پێشڤه‌چوونى زیاتر به‌ خۆوه‌ ببینێت . لاى خۆیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانى خۆشحاڵى خۆى به‌ سه‌ردانى شاندى رِه‌وتى موسته‌قبه‌ل بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرِى و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م جۆره‌ دیدارو سه‌ردانانه‌، بۆ لێكتێگه‌یشتنى زیاتر و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و لوبنانه‌ . دواتر هه‌ردوولا له‌ سه‌ر بارودۆخى گشتى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و پرسه‌ گرنگه‌كانى دیكه‌ له‌ ئاستى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى بۆ هێنانه‌ ئاراى سه‌قامگیریى زیاتر و فراوانتركردنى پانتایه‌كانى ئازادى و دیموكراسى گفتوگۆیان كرد . هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند كێشه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ئێستاى به‌غدا، پێشێلكردنى ده‌ستوور و ئاراسته‌ى به‌ره‌و تاكرِه‌وى چوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى حكومه‌تى فیدرِاڵیه‌ و پابه‌ند نه‌بوونیه‌تى به‌ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و رِێككه‌وتنه‌كان.
Top