به‌م نزیکانه روفاتی 700 ئه‌نفالکراوی سنووری چه‌مه‌چماڵ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه زێدی خۆیان
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ \"سه‌لمان ره‌مه‌زان\"" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له مۆنۆمێنتی بانی مه‌قان له چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان \""ئارام ئه‌حمه‌د\"" له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی سنووری سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوچه‌که، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا.
سه‌لمان ره‌مه‌زان ئاماژه‌شی دا: ئامانج له کۆبوونه‌وه‌که ئاماده‌سازی کردن بوو بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاته‌کانی مه‌هاری و حه‌مرین که ژماره‌یان 700که‌سه و ئێستا له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له سندوقدا ئاماده‌کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ روونیشی کرده‌وه: روفاته‌کان شیکاریی پزیشکیان بۆ کراوه و سه‌رجه‌میان خه‌ڵکی سنووری چهمهچماڵن و به‌م نزیکانه که پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتووبێت له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا ده‌هێندرێنه‌وه زێدی خۆیان و له مۆنۆمێنتی بانی مه‌قانی چه‌مچه‌ماڵ به‌خاک ده‌سپێردرێن."
