عیماد ئەحمەد: راستی و مێژوو و مادەی 140 ناسنامەی كەركووك دیاری دەكەن

عیماد ئەحمەد: راستی و مێژوو و مادەی 140 ناسنامەی كەركووك دیاری دەكەن
عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان دوای كۆبووەكانی لە كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا رای گەیاند سەردانەكەمان بۆ كەركووك لەوەدا بووە كە كەركووك بەشێكى دانەبڕای هەرێمى كوردستانە بۆیە ئێمە ئەركى خۆمانە خزمەتى ئەو شارە بكەین و بەردوامیش دەبین.

سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كە 9 وەزیری هەرێمە هاوڕێیەتیان دەكرد، دوای سەردانی دوێنێی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هات و چاودێران پێیان وایە ئەو دوو سەردانە سیاسییە لە دوای یەك بۆ ئاڵۆزی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمەكە و بەغدا دەگەڕێتەوە.

عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگەر ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركووك بەبەێ بارستەی عەرەبی، چاوی كەوت بە بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى كەركووك و لە كێشە و گرفتەكانى كۆڵینەوە.

عیماد ئەحمەد بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سەردانەكەمان بۆ كەركووك لەوەدا بووە كە شارى كەركووك بەشێكى دانەبڕاوی هەرێمى كوردستانە، بۆیە ئێمە ئەركى خۆمانە خزمەتى ئەو بكەین و بەردەوامیش دەبین بۆ چارەسەركردنى ئەو كێش و گرفتانەى كە دێنە سەر ڕێگە لە بەردەم ئەم شارە.

ئەحمەد دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەیان بۆ كەركووك هیچ پێوەندى بە سەردانى دوێنێی سەرۆك وەزیرانى عێراقەوە نییە، \"شارى كەركووك و ناوچە دابڕاوەكان بەشێكى دانەبراِوی هەرێمى كوردستانن\"".

لە بارەى ناسنامەیی كەركووكەوە جێگرى سەرۆكى حكوومەتى هەرێم گوتى \""ئێمە پابەندى دەستوورین ناسنامەى ئێمە هەرێمى كوردستانە، شارى كەركووكیش مێژوو و راستییەكان و مادەى 140 ناسنامەكەى دیارى دەكەن.

ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ گۆتیارێك بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە \""كەركووك شارێكی عێراقییە و ناسنامەكەی كوردستانییە\""، ئەوەیش لە وەڵامی لێدوانێكی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دوێنێ گوتی \""كەركووك ناسنامەكەی عێراقییە\""."
Top