مەسرور بارزانی داوا لە هەموو كەس و لایەنە كوردستانییەكان دەكات، لەئاستی پێشهاتەكانی كەركوك بن

مەسرور بارزانی داوا لە هەموو كەس و لایەنە كوردستانییەكان دەكات، لەئاستی پێشهاتەكانی كەركوك بن
لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بەڕێز مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا داوای یەكهەڵوێستی لە هەموو كوردستانیان دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیەتی:


ناسنامەی کەرکوک کوردستانیە و، بەھیچ ھێز و پلانێک ناگۆڕدرێت. ھێنانی ھێز و چەک و جێبەجێ نەکردنی دەستور و ئاژاوە نانەوە، کەرکوک لە کوردستان جیا ناکاتەوە.
ھوادارم ھەموو ھێزە کوردستانییەکان ھەڵوێستی بنوێنن و مێژوویەکی پر سەروەری بۆ خۆیان تۆمار بکەن لە پاراستنی یەک ھەڵوێستی و یەکڕیزی لە بەرگری کردن لە سەروەریەکانی گەل و نشتمانەکەمان.
Top