لێدوانی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ شاری كه‌ركوك
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مالكی بیه‌وێ كێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌سه‌ری پێویسته مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات و ده‌رفه‌ت به دانیشتووانی كه‌ركوك بدرێ چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ناسنامه‌ی كه‌ركوك به هێنانی چه‌ندین لیوای هێزی تایبه‌ت و سووڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه به ئاسماندا ده‌ستنیشان ناكرێ. ناسنامه‌ی كه‌ركوك: شارێكی عێراقیه و ناسنامه‌كه‌شی كوردستانییه.
د.ئومێد سه‌باح عوسمان
وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
9/5/2012
