سه‌رۆكى حكومه‌ت داكۆكى له سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆيى دادوه‌رى و دادگاكان ده‌كاته‌وه
له ديدارێكدا دادوه‌ران پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى حه‌وته‌مى هه‌رێمى كوردستانيان له سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ كاره‌كانى حكومه‌ت خواست.
پاشان ڕه‌وشى دادوه‌رى و دادگاكان و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى دادوه‌رى ده‌بنه‌وه؛ خرانه به‌ر باس و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان ياسا سه‌روه‌ر بێ و سه‌ربه‌خۆيى ياسا و دادوه‌رى بپارێزرێ.
سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌روه‌ها گوتى: سه‌روه‌ريى ياسا و سه‌ربه‌خۆيى دادوه‌رى و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادوه‌ريدا؛ ئامانجى سه‌ره‌كيى ئێمه‌يه و هه‌رچييه‌كيش بۆ به‌ديهاتنى ئه‌م ئامانجه پێويست بێ؛ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێى ده‌كات، چونكه سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆيى ياسا و دادوه‌رى؛ پێوه‌رى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانه و ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان دڵنيايى هه‌بێ له‌وه‌ى كه دادوه‌رييه‌كى سه‌ربه‌خۆ هه‌يه. بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى هاوكارى و پشتگيرى له دادوه‌ران كرد.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا؛ بڕيار درا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى كارى دادوه‌رى و دادگاكان له هه‌رێمى كوردستان، له نێوان سه‌رۆكايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دادگاى ته‌مييزى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.
