ئەحمەد تورك: كۆتای مانگی داهاتوو كۆنگرەی نەتەوەییی كورد ساز دەكرێ
ئاژانسی هەواڵیی فوراتی نێزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان لە زاری ئەحمەد تورك پەرلەمانتاری سەربەخۆی توركیای گواستەوە كە لە كاتی سەردانەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، تورك چاوی بە بارزانی كەوتووە و لە دیدارەكەدا باسی ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییی كوردیان كردووە.
تورك پێی وایە لێژنەی ئامادەكاریی بەستنی كۆنگرەكە ئەم مانگە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، هاوكات باوەڕی وایە كۆنگرەی نەتەوەییی كورد لە كۆتای مانگی حوزەیران/یۆنیۆ یان سەرەتای تەمووز/یۆلیۆی داهاتوو ساز بكرێ.
