هەولێر..ڕێكخراوە ناحكوومەتییەكان سەركۆنەى لێدوانێكى كونسوڵى ئێران دەكەن

هەولێر..ڕێكخراوە ناحكوومەتییەكان سەركۆنەى لێدوانێكى كونسوڵى ئێران دەكەن
فیدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكوومەتییەكانى هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەم سەركۆنەى لێدوانێكى عوزێم حوسێنى سەركونسوڵى ئێرانیان كرد، لەبارەى بوونى ئیسرائیل لە هەرێمى كوردستان.

سیروان گەردی گۆتیاری فیدراسیۆن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەگای كتێبخانەی زەیتون لە شاری هەولێر ڕای گەیاند، سەركونسوڵى ئێران لە دیمانەیەكى لەگەڵ دواین ژمارەى كۆوارى سڤیل، بەبێ گوێدانە پرنسیپەكانى ناودەوڵەتى و پێوەندیى گرینگى نێوان هەرێم و ئێران، تۆمەتێكى \"بێ بنەما\""ى ئاراستەى هەرێمى كوردستان كردووە.

گەردى گوتى، بەبێ بوونى هیچ بەڵگەیەك، هەرێمى كوردستان تاوانبار دەكا بە بوونى پێوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمەش دوورە لە راستی و هەرێم هەردەم بە ئاشكرا پێوەندى لەگەڵ وڵاتان هەبووە.

هەروەها سەركۆنەى گوتیەیەكى كونسوڵى ئێرانى لەو دیمانەدا كردووە لەبارەى \""دەوڵەتى كوردى\"" كە دەڵێ \""راگەیاندنى دەوڵەتى سەربەخۆى كوردستان ئەمە مەعقوول نییە، ئێمە ئێمە لە كوردستان دەژین ئەمە قسەى خەڵك نییە\"".

گەردى جەختى كرد دەوڵەتى كوردى خەون و ئاواتى تاك بە تاكى كوردە."
Top