مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی نیشتیمانی دیموکراسی ئەمریکی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کرد
له دیداره‌که‌دا پاش به‌خێرهاتنی گه‌رمی شانده‌که له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه، باس له ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌که به گشتی کرا، دوا پێشهاته‌کان و گۆڕانکارییه هه‌ستیاره‌کان له ناوچه‌که‌دا خرانه به‌رباس و گفتوگۆ، پاشان ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیداره‌که باسکردن بوو له په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم له بواری پيشڤه‌چونی سیاسی و قۆناغی هه‌نوکه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له کوردستاندا. ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی فه‌رهه‌نگی سیاسی له کوردستاندا به چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی وه‌کو لێبورده‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شداریپێکردنی کارای هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، فه‌راهه‌مکردنی فه‌زایه‌کی کراوه و ئازاد بۆ سه‌رجه‌م پارت و گروپ و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه و یه‌کسان و رێزگرتن له جیاوازییه‌کان و شه‌فافی و به‌رپرسیارێتی له حوکمڕانیدا له سه‌ره‌کیترین ئه‌و بابه‌تانه بوون که هاتنه به‌رباس و شرۆڤه‌کردن. هه‌روه‌ها باسکردن و جه‌ختکردن له رۆڵ و بایه‌خی دامه‌زراوه و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پاڵپشتیان له زیاتر چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو. لەکۆتایی دا شانده‌که خۆشحاڵی و گه‌شبینی خۆیان به کرانه‌وه و پێشڤه‌چوونه سیاسیه‌کان له کوردستاندا ده‌ربڕی و هیوایان خواست که‌وا پێشکه‌وتنی سیستمی سیاسی و دیموکراسی له کوردستاندا شان به شانی کلتوری دیموکراسی و فره‌یی و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و به‌شداریپێکردنی کارای هاوڵاتیان بێت له پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانیدا.
شایەنی باسە پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانیNational Democratic Institute دامەزراوەیەکی مه‌ده‌نی بێلایه‌نی ئه‌مریکییه، کار بۆ پاڵپشتی و به‌هێزکردنی دام و دەستگا دیموکراسییه‌کان ده‌کات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌م رێکخراوه له ساڵی 1999 وه ده‌ستیکردووه به کارکردن له‌سه‌ر عێراق و پاشانیش له مانگی شه‌شی 2003 وه به فه‌رمی لقێکی راهێنانیان له هه‌ولێر کردۆته‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامن له کارکردن، مادلین ئۆلبرایتی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رپرسی سه‌ره‌کی پەیمانگاکەیە له واشنتۆن. NDI له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کار له‌سه‌ر به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌شداریپێکردنی کارای هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانی و شه‌فافی و کرانه‌وه‌ی دیموکراسیدا ده‌کات.
