نێچيرڤان بارزانی و ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتوو، جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان حکوومەت و لایەنە سياسييه‌كان کردەوە
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى خواست و هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و پيرۆزبايى خۆى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى به ئه‌ميندارى گشتى و ته‌واوى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ڕاگه‌ياند.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان؛ هيوايان خواست كه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى نێوان حكوومه‌ت و لايه‌نه سياسييه‌كان؛ پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان؛ له هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رده‌وام بێ و هه‌موو لايه‌نێك ئه‌رك و بهرپرسيارييهكانى خۆى جێبه‌جێ بكات.
