بومەلەرزەیەكی تر شاری كەركوكی لەرزان
بەڕێوەبەری كەشناسی و چاودێریی بومەلەرزە لە پارێزگای كەركووك، سلێمان شاكر، گوتی \"سەعات پێنجی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2 بومەلەرزە كەركووك و ناوچەكانی باشووریشی گرتەوە.\""
شارەزای بومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و چاودێریی بومەلەرزە، سەفانە عەبدولكەریم، دەڵێت \""بومەلەرزەكان هیچ زیانێكیان بە دوای خۆیاندا نەهێناوە و ئەمە دووەم جارە لەم ساڵدا بومەلەرزە ناوچەكە بگرێتەوە. لە 15ـی ئازاری ڕابردوویش گوڕی بومەلەرزەكە 5.1 بە پلەی ڕێختەر بوو.\""
بەپێی زانیارییەكان پارێزگای كەركووك بومەلەرزەی وەها بەهێز و بەو گوڕەی بەخۆوە نەبینیوە. بەڵام زۆرێك لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بومەلەرزە بەخۆوە دەبینن بێ ئەوەی زیان بە دوای خۆیاندا بهێنن."
