وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ونیشته‌جێکردن له‌گه‌ڵ کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران کۆبووه
له‌سه‌ره‌تایى دیداره‌که‌دا کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران پیرۆزبایى خۆى ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن کرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى له کابینه‌ى حه‌وته‌مدا وه‌کو وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردن و هیواى به‌رده‌وامى و سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له کاره‌کانى داهاتووی وه‌زاره‌ته‌که‌ى .
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردن جه‌ختى له پته‌و کردنى په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوولا کرده‌وه به‌مه‌به‌ستى سوود گه‌یاندنى ئابوورى وبازرگانى و شاره‌زایی له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه ئاماژه‌ى به رێنمایى گرێبه‌سته گشتیه‌کان دا سه‌باره‌ت به‌جێ به‌جێ کردنى پرۆژه‌کانى حکومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان که له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو کۆمپانیا بیانیه‌کان ده‌توانن به‌شدارى بکه‌ن له جێ به‌جێ کردنى پرۆژه‌کانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌ته‌کان که له ئێستادا به‌شێک له کۆمپانیه‌کان ئێرانیه‌کان چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى حکومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان جێ به‌جێ ده‌که‌ن.
له کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا کونسولى کۆمارى ئیسلامى ئێران هیواى خواست که کۆمپانیا ئێرانیه‌کان و که‌سانى سه‌رمایه‌دار بتوانن به‌شداربن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى کوردستان که‌له ئێستادا به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له ناچه‌که‌دا به‌دى ده‌کرێت.
