شاری وان سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

شاری وان سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كانی پارێزگای واندا كۆمه‌ك و هاوكارییان گه‌یانده‌ لێقه‌وماوانی شاره‌كه‌، نه‌جاهه‌ت ئه‌رگونوس سه‌رۆكی شاره‌وانی سفتێی شاری وان و وه‌فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تییان كردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی چۆمانه‌وه‌ پێشوازی كران.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سفتێ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وتی: به‌ناوی خه‌ڵكی شاری وانه‌وه‌ هاتووین بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ سوپاسگوزاری كوردانی باكوری كوردستان، به‌ تایبه‌ت دانیشتووانی وان بگه‌یه‌نینه‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كانی شاری واندا كۆمه‌ك و هاوكارییان گه‌یانده‌ لێقه‌وماوان.
Top