ئه‌میری دوبه‌ی پێشوازیی له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد
مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له شاری دوبه‌ی له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی دوبه‌یه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان وڵاتی میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی و كۆماری عیراق له لایه‌ك و نێوان میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی دیكه‌وه تاوتوێ كرا، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پێوه‌ندی بازرگانی و كولتووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه.
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، سووربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عیراق و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌ی به هه‌موو پێكهاته‌و توێژه‌كانییه‌وه له پێناوی گه‌شه‌سه‌ندن و خۆش گوزه‌رانی كۆمه‌ڵی عیراق دووپات كرده‌وه.
بارزانی، شێخ محه‌مه‌د ئال مه‌كتوومی له سه‌رجه‌م ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی له عیراق و هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ توندوتۆڵكردنی پێكهاته‌ی سیاسی عیراق له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌كپارچه‌یی عیراق ئاگه‌دار كرده‌وه.
