سەرۆكی هەرێم بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەكا لە ئیمارات
ئومێد سەباح گۆتیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"سبەى دووشەم لەسەر بانگهێشتنێكى رەسمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێكی حكوومەتی هەرێم بەرە ئیمارات بەڕێ دەكەوێ\"".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (ئاكانیوز) كەوتووە هەریەك لە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكان و كۆمەلێك لە بازرگانانی كوردستان، بەمەبەستى بەشداریكردن لە كۆڕبەندی وەبەرهێنانی جیهانی یاوەری سەرۆكی هەرێم دەبن.
لە رۆژی 1ى ئایار/مایۆى ئەمساڵ بۆ ماوەی 4 رۆژ لە ئیماراتى یەكگرتووى عەرەبی، كۆڕبەندێكى بازرگانى و وەبەرهێنانى دنیایی بەرێوە دەچێ و75 وڵات بەشدارى تێدا دەكەن.
هەرێمى كوردستان لە رێى وەزارەتى بازرگانیى دەرەوەى ئیماراتەوە بانگهێشننامەى رەسمى پێگەیشتووە و نووسینگەى نوێنەرایەتیى بازرگانیى هەرێمى كوردستان لە ئیمارات بەو ئەركە هەڵدەستێ."
