ئۆباما، ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵات کرد
لە ئێوارەخوانێكدا بەنێوبانگی ساڵانەی كۆشكی سپیدا كە زۆربەی ئەندامانی ستافی ئەمەریكا، وەزیر و كۆنگرێسمان و سیناتۆرەكان ئامادەی بوون، نامۆ عەبدوڵڵا خەڵاتەكەی، كە بڕی 5000 دۆلاری ئەمەریكاییە وەرگرت. هاوکات باراک ئۆباما لەگەڵ خانمی یەكەمی ئەمەریكا میشێڵ ئۆباما، پێشوازییان لە نامۆ عەبدوڵڵا كرد.
گۆڤاری پۆڵەتیكۆ، لە ژمارەیەكی تایبەتدا كە تایبەت بە رووداوەكانی ئێوارە خوانی كۆشكی سپی دەركرابوو، نووسیویەتی نامۆ عەبدوڵڵا و شەش خوێندكاری دیكە لەسەرتاسەری ئەمەریكادا خەڵات كران \"ئەوان خاوەنی باشترین و رووناكترین داهاتوون.\""
لەبارەی ئەو رۆژنامەنووسە كوردەوە، گۆڤارەكە دەنووسێ \""نامۆ عەبدوڵڵا عەزیز، رۆژنامەنووسێكی عێراقییە كە راپۆرتەكانی لە باشترین رۆژنامە عێراقی و جیهانییەكاندا بڵاو كراونەتەوە. وەك رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ، بابەتی نووسیوە بۆ رۆژنامەی (نیو یۆرك تایمز)، رۆیتەرز، پەیمانگەی رۆژنامەوانی بۆ جەنگ و ئاشتی، كە ئۆفیسی سەرەكی لە لەندەنە، ئاژانسی هەواڵی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان. دواجاریش، سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی (رووداو) بووە، كە رۆژنامەیەكی پێشەنگە لە هەرێمی كوردستاندا\"".
كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی كۆشكی سپی، نامیلكەیەكی تایبەت بە كار و چالاكییەكانی كۆشكی سپی لەو ئێوارەیەدا بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا بەوشێوەیە باسی (رووداو) دەكات: \""رووداو، بە سێ زمان بڵاو دەكرێتەوە و چاپی ئەورووپاشی هەیە بۆ كوردانی تاراوگە.\""
لەبارەی خەڵاتەكەوە، نامۆ عەبدوڵڵا، لە واشنتۆن دی سییەوە بەوشێوەیە باسی هەستی لەبارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە سەرۆكی بەهێزترین وڵاتی جیهان دەڵێت: \""ناتوانم وەسفی بكەم چەندە خۆشحاڵم بە وەرگرتنی ئەم دیارییە. ئەوەندە دەڵێم ئەم خەڵاتە پاڵپشتێكی گەوەرەیە و زیاتر سوورم دەكات بەردەوامبم لەسەر كاری رۆژنامەنووسی جدی و باشتر لە داهاتوودا. پیرۆزبای لە دایكم و ماڵەوە و هەموو دۆستان دەكەم\"".
نامۆ عەبدوڵڵا، کە ئێستا قوتابی ماستەرە لە بواری رۆژنامەگەریدا، خەڵكی قەزای كەلارە، لە كاتی شەڕی براكوژیدا باوكی خۆی لە دەستد اوە. دەرچووی زانكۆی كوردستان-هەولێرە. لە كاری رۆژنامەوانیدا جگە لە كاركردن بۆ رۆژنامە و ئاژانسە جیهانییەكان، راپۆرت و هەڤپەیڤینی گرنگیشی بۆ (رووداو) ئەنجام داون."
