سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات

سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات
بڕیارە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئیمارات شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنھیان سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر وتەبیژی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان د. ئومێد سەباح رایگەیاند: سبەی سەرۆکی ھەرێمی سەردانی ئیمارات دەکات , ئەم سەردانەشی لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەو وڵاتە شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنھیان ئەنجامدەدات.

وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی ئاشکرانەکرد.
Top