وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاماده نییه په‌روه‌رده‌ی کوردی بۆ که‌رکوک بکاته‌وه
له‌مباره‌وه \"حوسێن جاف\"" به‌ڕێوبه‌ری گشتیی زمانه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ماوه‌یه‌کی زۆره به‌فه‌رمی داوای کردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی کوردی بۆ شاری که‌رکوک کراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوبراو رازی نییه.
حوسێن جاف گوتیشی: \""ئه‌و داوایه ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی به‌شی کوردی له شاری که‌رکوک یان ئیداره‌ی پارێزگا به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بکه‌ن تاکو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.\""
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی زمانه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وش دا: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق په‌روه‌رده‌ی دووی بۆ هه‌ریه‌که له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و ناسریه و به‌سره کردۆته‌وه به‌ڵام بۆ په‌روه‌رده‌ی دوو بۆ زمانی کوردی له که‌رکوک تائیستا هیچ هه‌ڵوێستێک دیارنییه و که‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ی پارێزگا، به‌رپرسانی به‌شی کوردیی شاره‌که‌ن."
