بارزانی و نوجێفی ته‌ئكید له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به‌پێی ده‌ستوورو رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له بارودۆخی سیاسی عیراق كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گشتگیر بۆ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه روبه‌ڕووی عیراق بوونه‌ته‌وه‌و بهپێویستیشیانزانی كه چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشه سه‌قامگیره‌ی كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا هاتووه‌ته ئاراوه، به تایبه‌تی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌م رووه‌وه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه وه‌ك پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌توانین سوود له ئه‌زموونی هه‌رێم وه‌ربگرن له هه‌موو بوارهكانداو سه‌رۆك بارزانی-ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك.
