دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد، داده‌مه‌زرێت
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان، ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، باسی له ئامانجی دامه‌زراوه‌كه كرد و نه‌خشه‌ی تایبه‌تیی كاری دامه‌زراوه‌كه‌ی شیكرده‌وه و تیشكی خسته سه‌ر گرینگیی دروست كردنی تیمی تایبه‌ت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
وه‌زیری شه‌هیدان به پێویستی زانی په‌یوه‌ندی بكرێت به كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرَت كه تاكو ئێستا له‌و پرسانه‌دا كاریان كردووه.
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا، سه‌روَكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات و ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسووڵخانه‌ی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه ببات.
