پژاك و سوپای پاسداران له ناوچه‌ی كرماشان، شه‌ڕیان كرد
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له ئێران، ده‌ڵێت رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی رابردوو، له ناوچه‌ی نۆدشه له نزیك شاری پاوه، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران و چه‌كدارانی پژاك روویداوه و له ئه‌نجامدا 4 پاسدار كوژراون.
شه‌هریار حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی پارێزگای كرماشان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، به ئیسنای گوتووه چه‌ند كه‌س له چه‌كداره‌كانی پژاكیش كوژراون كه هه‌تا ئێستا ژماره‌یان به وردی نه‌زانراوه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پژاك هه‌تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌م هه‌واڵه نه‌داوه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی \"فیرات نیوز\""ـی نزیك له په‌كه‌كه، له هه‌واڵێكدا به‌بێ ئاماژه به زیانه‌كانی پژاك، نووسیویه‌تی 4 پاسدار كوژراون و 4ی دیكه‌یش بریندارن."
