ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه، بڕیاردرا پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری و تواناسازی و بیمه‌ی بێكاری به‌رده‌وام بن
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌ستراتیژو ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت كرد كه‌به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بره‌ودان به‌چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی حكومه‌تی هاووڵاتیان، هاوكات سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیشی راسپارد ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و خاڵه‌كانی بودجه له‌به‌رژوه‌ندی هاووڵاتیانی و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت دایه‌و .
دواتر وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان راپۆرتی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری بودجه‌ی كارپێكردن و پڕۆژه‌كان خسته‌ڕوو و روونیانكرده‌وه كه‌له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌دا بۆ ساڵی 2012 بڕی ده ترلیۆن و حه‌وسه‌د و چل و پێنج ملیار دینار بۆ بودجه‌ی كارپێكردن و بڕی چوار ترلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دیناریش بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه، كه‌له‌میانه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدان، زیاتر له هه‌شت سه‌د ملیار دینار بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و بڕی سێ ترلیۆن و دووسه‌د ملیار دیناریش بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان و زیاتر له چوارسه‌د ملیار دیناریش بۆ پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كان ته‌رخانكراوه‌ن. هه‌روا بڕیاریش درا له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌و پڕۆژه یاسای بودجه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ گفتوگۆ كردن و په‌سه‌ندكردنی.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌پێشنه‌ی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و به‌رنامه‌ی تواناسازی و بیمه‌ی بێكاری بۆ ساڵی 2012 به‌رده‌وام بن و بودجه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێت، جگه‌له دامه‌زراندنی 17 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ، له‌مباریه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌دامه‌زراندن به‌پێی پێوه‌رو دوور له‌واسته‌و ته‌زكیه‌كاری به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی پارێزگاكان ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كرێته‌وه كه‌مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان تێدایه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت له‌بودجه‌دا خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چین و توێژه جیاجیاكان و په‌ره‌پێدانی هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانی و ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیه له‌نێوان ناوچه جیاجیاكاندا، هاوكات وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردران ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتنی كه‌به‌هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌ی عیراق و پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت له‌كاتی خۆی په‌سه‌ند نه‌كرا.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی كواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی راسپارد كه‌به‌رنامه‌یه‌كی تازه بۆ بواری خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت و گه‌یاندنی به‌هاووڵاتیان به‌ره‌چاوكردنی كوالیتی باش و دوور له‌قۆرغكاری دابڕێژێت.
