هه‌ولێر.. سه‌رۆك تاڵه‌بانى و سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه
له‌و باره‌یه‌شه‌وه بیروڕا و تێڕوانینه‌كانى سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى چوونیه‌ك بووون كه ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو (به تایبه‌ت رێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر ) بكرێته بنه‌ما و سه‌رچاوه بۆ كۆتاییهێنانى كێشه‌كان ، بیروڕاش سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى نیشتمانیى و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى پارت و لایه‌نه‌كانى نێو پرۆسه‌ى سیاسیى له عێراقدا بۆ ده‌رچوون و رزگاربوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى كه رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى سیاسیى بووه‌ته‌وه له عێراقدا ئاڵوگۆڕ كرا .
سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گرنگیى به‌ستنى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان دووپاتكرده‌وه له كاتێكى نزیكدا تا سه‌ركرده سیاسییه‌كان و كوتله‌كان رێك بكه‌ون له‌سه‌ر پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كى نیشتمانیى كه هه‌مووان له‌سه‌رى رازی بن و هه‌موو كێشه و كۆسپه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه و عێراق له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت .
له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى نێوان هێزه سیاسییه‌كان تاوتوێ كرا .، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێویستیى یه‌كڕیزیى و یه‌كێتیى ماڵى كورد دووپات كرایه‌وه و یه‌ك هه‌ڵوێستیى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر كێشه و گرفته‌كان به پێویست زانرا .
ئاماژه‌ش كرا بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى ستراتیژیى نێوان (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان) كه رهنگدانهوى گرنگى هه‌یه له ئۆقره‌یى و ئاشتیى و ته‌بایى له هه‌رێمى كوردستان و به هێزیى پێگه‌ى كورد له عێراق به گشتیى ، هاوكات كاریگه‌ریى زۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر كارایى و چالاكی حكومه‌ت له خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه پشتیوانی بۆ هه‌نگاو و به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى حهتهمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرایه‌وه .
