سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد
له دیدارێكدا، بارى هه‌نوكه‌یى عیراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا گفتوگۆى له باره‌وه‌كرا ، پێویستى كاراكردنى كارى هاوبه‌ش له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا و هه‌روا راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌كه‌ى دوپاتكرایه‌وه له پێناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات و له‌م رووه‌وه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و شهراكرتى راسته‌قینه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كان له به‌رێوه‌بردنى وڵات‌دا و وه‌لاوه‌نانى به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه كه‌سییه‌كان جه‌ختیان له سهركرایهوه به‌و جۆره‌ى ئه‌و چاره‌سه‌ر و رێچكه و شوێنانه بدۆزرێنه‌وه كه شیاون بۆ كۆتایى هێنان به ته‌نگژه‌كه و هه‌روا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و رێشكهوتن له سه‌ر به‌رده‌وام بونى په‌یوه‌ندیى و هه‌ماهه‌نگى بۆ به دواداچونى ئه‌م جموجۆڵه سیاسییه‌ى كه ئێستا له ئارادایه .
