سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له عێراق كرد
له دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانى نێوان كۆریاى باشوور و هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و له‌م رووه‌وه باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى ، ستایشى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و رایگه‌یاند كه حكومه‌تى كۆریاى باشوور خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم زیاتر په‌ره‌پێبدات.
سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌رێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له ئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه‌یدا و هاوكات ئاماده‌یى خۆیشى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى و رایگه‌یاند كه كۆریاى باشوور وڵاتێكى پێشكه‌وتووه و پێگه‌ى به‌هێزى هه‌یه و خوازیارین سوود له ئه‌زموونه‌كه‌ى وه‌رگرین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین تاكو كۆمپانیا كۆرییه‌كان زیاتر ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن بۆ كارى وه‌به‌رهێنان.
