سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بووه‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدێك، گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له كۆبوونه‌وه‌دان.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جیا له گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌ن، باس له بارودۆخ و رووداوه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی بكرێت.
