گۆڕان: سبەى نەوشیروان مستەفا سەردانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكا

گۆڕان: سبەى نەوشیروان مستەفا سەردانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكا
بەڕێوەبەرى ژوورى لێكۆڵینەوە سیاسییەكانى بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاند، سبەى رێكخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان سەردانى سەرۆكى هەرێم دەكا و ئەویش لە وەڵامى ئەو سەردانەى پێشووى بارزانییە بۆ لاى نەوشیروان مستەفا.
یوسف محەمەد/گۆتیارى بزووتنەوەى گۆڕان بەشێوەیەكى كاتى/ بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بڕیارە سبەى شاندێكى بزووتنەوەى گۆڕان بە سەرۆكایەتیى نەوشیروان مستەفا رێكخەرى گشتیى بزووتنەوەكە سەردانى مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بكەن، ئەویش لە وەڵامى ئەو سەردانەى پێشووى بارزانییە بۆ لاى نەوشیروان مستەفا.

ئەوەشى گوت \"ئەو سەردانەى نەوشیروان مستەفا بۆ لاى بارزانى هیچ پێوەندییەكى نییە بە بەشدارینەكردنى بزووتنەوەى گۆڕان لە كۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەكانى هەرێم لەگەڵ بارزانى، چونكە چەند جارێكى تریش گۆڕان بەشداریى نەكردووە بەهۆى ناڕوونیى بەرنامەى كۆبوونەوەكەوە.

ئەوەشى بەپاش دایەوە كە ئەم سەردانەى گۆڕان بۆ لاى بارزانى هیچ راسپاردەیەكى لایەنێكى سیاسى بەتایبەت ئەحمەد چەلەبى /چەلەبى لە چەند رۆژى رابردوودا چاوى بە نەوشیروان مستەفا كەوت/ و هەر لایەنێكى تری پێ بىَ، بەڵام گوتى \""شیمانە هەیە لە كاتى گفتوگۆدا بارودۆخى ئێستەى هەرێم و عێراق و ناوچەكە قسەوباسیان لەبارەوە بكرىَ\""."
Top