جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد و پیرۆزبایی له‌كابینه‌ی حه‌وته‌م كرد
له دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد و هیوای خواست سه‌ركه‌وتوو بن له جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌یاندا و پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشی بۆ دوپات كردنه‌وه .
لای خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یان كرد بۆ پیرۆزبای و سه‌ردانه‌كه‌ی و پێكه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یان كرد و ته‌ئكیدیان كرده‌وه به هه‌موو توانایانه‌وه كار بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
