سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، هیوای خواست كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو بێت و مایه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بێت بۆ گه‌لی كوردستان هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئه‌و كار و ئه‌ركانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تاوتوێكران و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و به‌خێرهێنانه‌وه‌یه و ته‌ئكیدی له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له پێناو زیاتر گه‌شه‌پێدانی رۆڵی له چاودێریكردنی ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها له ده‌ركردنی یاسای ئه‌وتۆ كه له خزمه‌ت هه‌موو گه‌لی كوردستان بێت به هه‌موو بیروبۆچوون پێكهاته‌كانیه‌وه.
