سەرۆکی هەرێم لەگەڵ حیزبە سیاسییەکاندا کۆ دەبێتەوە
ئەگەرچی هەریەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەییی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە نیشان داوە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە بەشداری ناکەن.
رێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان
یووسف محەممەد، بە سایتی سبەیی راگەیاندووە ئەوان ئاگاداری ئەجێندای کۆبوونەوەکە نین و بەشداری ناکەن، \"چونکە کۆبوونەوەکان رێکخراو نین.\""
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو
سەڵاحەددین بابەكر، بە كوردیوی گوتووە، \""یەكگرتوو بە فەرمی بەشداریی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم كراوە و لە ئاستی مەكتەب سیاسی‌دا بەشدار دەبین.\""
بابەكر، پێشبینی وەها بوو كە ئەجێندای كۆبوونەوەكە بۆ باسكردنی ئەنجامی سەفەرەكەی بارزانی بێت بۆ وڵاتانی دەرەوە و دەكرێت بابەتی دیكەیش قسەی لێوە بكرێت وەك قەیرانەكانی ئێستای عێراق و چۆنیەتیی ڕووبەڕوبوونەوەی كێشەكان.
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید، بە کۆمەڵنیوزی گوتووە کە له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه به فه‌رمی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كراون و ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌ب سیاسیی كۆمه‌ڵ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن."
