سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێزان فازل میرانی و د.رۆژ نوری شاوه‌یس ئاماده‌ی بوون ، د.ئه‌یاد عه‌لاوی دوای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، هیوای خواست كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا سه‌ركه‌توو بوو بێت و مایه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بێت بۆ گه‌لی كوردستان و عیراق.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، بیروڕا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق به گشتی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیه‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕكرا و هه‌ر دوولاش ته‌ئكیدیان له سه‌ر زاڵبوون به سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگان و فراوانكردنی بازنه‌ی دیالۆگی بنیاتنه‌ر له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێككه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێی رازی بن ، كرده‌وه.
