سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینی رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه
له سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌كه دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی 114ی ساڵه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ئامه‌ده‌بووان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان پیرۆز كرد ، دواتر له ووته‌یه‌ك دا رایگه‌یاند كه به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه و هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌م له سه‌ردانی چه‌ند وڵاتی ده‌ره‌وه پێم خۆش‌بوو له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌رێز كۆببمه‌وه و به گشتی باس له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بارودۆخی ئێستای عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه بكه‌ن و گه‌وێ له ڕاو سه‌رنج و تێبینی پێشنیاره‌كانی ئێوه‌ش بگرم.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانی گووتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵی و فره‌یی و یه‌كگرتوون هاوكات ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پابه‌ندن به به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆیی ئێراق رایانگه‌یاند گۆڕانكاری له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق دا به لای ئه‌مه‌ریكاوه ئاسایی یه .
سه‌باره‌ت به توركیا به‌رێزیان گووتی دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا چه‌ند ته‌ورێكی له خۆ گرتبوو به تایبه‌ت پرسی سووریا په‌یوه‌ندی هه‌رێم و توركیا كێشه‌ی ناوخۆیی توركیا و پرسی په‌كه‌كه ، ئێمه به‌ڕاشكاوی پێمان راگه‌یاندن كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین و هیچ كێشه‌یه‌كیش به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر به‌ڵام بژارده‌ی ئاشتی له ئارادا بێت ئێمه به‌شدار و هاوكارین ، سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عێراق سه‌رۆك بارزانی گووتی سه‌باره‌ت كێشه‌كانی ئه‌م دوایه بیروبۆچوونی جیاجیا خراونه‌ته‌ڕوو به تایبه‌ت دوای په‌یامه‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، له باره‌یه‌وه گووتی قه‌یرانم دروست نه‌كردووه وه‌ك هه‌ندێ باسی لێوه ده‌كه‌ن باسی قهیرانێكم كردووه كه باسی نه‌ده‌كرا ، شه‌ش ساڵه زۆر به‌ڵێن دران و قسه كران هیچیان جێبه‌جێ نه‌بوون بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق جێگه‌ی قه‌بوڵكردن نییه ، له‌م نزیكانه ده‌ست به ڕاوێژ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار‌و حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی و عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له داهاتوو به چ ئاكامێك ده‌گه‌ین.
دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی خرانه ڕوو سه‌رۆك بارزانیش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و سوپاسی سه‌رنج و تێبینیهكانیشیانی كردن.
