سەرۆك كۆمار لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا، بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بارزانی دەكات
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال دوای به‌خێرهێناوه‌ی گه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، هیوای خواست كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو وولاَتانی ئه‌وروپا و توركیا سه‌ركه‌وتوو بووبێت و مایه‌ی خێر و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بێت بۆ گه‌لی كوردستان .
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هیوای له‌شساغی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست .
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك بریاریان دا كه له ئایینده‌یه‌كی نزیك دا كۆببنه‌وه بۆ تاووتوێ كردنی بارودۆخی عیراق و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشه‌و قه‌یرانه‌ی كه گۆره‌پانی سیاسی عیراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ .
